تۆڕی میدیای په‌روه‌رده‌یی

تۆڕی میدیای په‌روه‌رده‌یی

ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی پەروەردە
ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی پەروەردە
ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ۲۷ی۲ی۲۰۲۳ بەچاودێری “ئالان حەمەسەعید ساڵح”وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بریکاری وەزارەت و راوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتیی لە وەزارەتی پەروەردە و بەرێوەبەری گشتیی وەرزش و لاوان و یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و سەرپەرشتیاران و وەرزشوانان، وەزارەتی پەروەردە یانەی وەرزشی پەروەردەی بەفەرمی ڕاگەیاند.
لە مەراسیمەکەدا وەزیری پەروەردە ، وتەیەکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و گوتی وەرزش یەکێکە لە بوارە گرنگەکانی ژیان و ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لەخزمەت کردن بە لاوان و گەنجانی وڵات، وەزارەتی پەروەردەش وەک خاوەنی گەورەترین سەرمایەی مرۆیی بەتایبەتیش لە ئاستی قوتابیان و خوێندکاران توانایەکی مرۆیی باشی هەیە کە لە چوارچێوەی یانەیەکی وەرزشی کۆبکرێتەوە، ووتیشی سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەکەین کە هاوکارمان بوون لە پێدانی ڕەزامەندی، بەتایبەت وەزارەتی ڕۆشەنبیری کە ئەو یانەیە گرنگییەکی بەرچاوی دەبێت لە داهاتوو وە ڕاشی گەیاند بە دیاریکردنی بەڕێوەبەر و جێگر و ئەندامانی تری یانەکە.
لەکۆتاییدا سوپاسی ئامادەبووانی کرد هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن.
Facebook
WhatsApp
Telegram
Email
وەزیری پەروەردە پێشوازی لە کۆنسوڵی ئیمارات دەکات

وەزیری پەروەردە پێشوازی لە کۆنسوڵی ئیمارات دەکات ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی ۱۲ی۹ی۲۰۲۳، “ئالان حەمەسەعید ساڵح” وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەئامادەبوونی راوێژکاری وەزارەت، پێشوازی له‌ بەرێز

Read More »
وەزیری پەروەردە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیانی بەسەرکردەوە

ەزیری پەروەردە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیانی بەسەرکردەوە ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی ۱۰ی۹ی۲۰۲۳، “ئالان حەمەسەعید ساڵح” وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەئامادەبوونی بەڕێزان سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەوەکالەت و

Read More »